وارسی شه‌هیدان و جینۆساید ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وارسی شه‌هیدان و جینۆساید ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ناو نووسین بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
له‌ئاگاداریه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند كه "ئاگاداری سه‌رجه‌م وارسی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و جینۆساید ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ناو نووسین بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 20 ی 1 ی 2019 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن بۆ ناو نووسین به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هه‌ڵبژاردنی كه‌سه‌كان به‌شێوه‌ی تیر و پشك ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رجه‌م پێداویستی و خه‌رجییه‌كانی حه‌جه‌كه له ئه‌ستۆی خۆیاندایه.
PM:03:43:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت