ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

‌دابەشکردنی مووچە بەردەوامە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران، بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی كانوونی دووه‌می 2019، مووچه‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌كی ئه‌منی دابه‌شده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی، بەرگری فریاكەوتن، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەش دەكرێت.

راشیگه‌یاند: رۆژی یەكشەممە 20ی كانوونی دووه‌می 2019، مووچەی مانگی 10ی وەزارەتەكانی شارەوانی، كارەبا، گواستنەوە، پلاندانان، كشتوكاڵ لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، دەزگای مین. دابەش دەكرێت.

 


AM:09:39:17/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 5044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو