شاره‌وانی سلێمانی تیمه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
بەفربارین لە سەنتەری پارێزگاکان دەستپێدەکات.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئامادەکاری بۆ ھاتنی شەپۆلێکی بەفربارین و سەرماو به‌ستنی شه‌قامه‌كان ده‌كات و سه‌رجه‌م تیمه خزمه‌تگوزارییه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزاریش ده‌ڵێت: "له هه‌ندێك له شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ دروست نه‌بێت خوێ ده‌ڕژن".
رزگار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لەسەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، "وەک سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تیمی فریاگوزاری خێرامان ھەیەو لەسەر راپۆرتەکانی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کاردەکەین، لەکاتی شەپۆلی سەرماو به‌ستنی شه‌قام و كۆمڵانه‌كان بۆ ئەو شوێنانەی مەترسی بەستنیان ھەیە پێشوەخت خوێ دەڕێژین تا ئاستەنگ بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان دروست نەبێت".
رزگار ئه‌حمه‌د وتیشی: "بۆ ئەو شەپۆلە بەفرو سەرماو سۆڵەی لە رۆژانی داھاتوودا روو لە سلێمانی دەکات ئامادەکاری تەواومان کردووە و تیمه‌كانمان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، بۆ ئەمساڵ نزیکەی 50 تۆن خوێ کڕدراوەو لەدەباشان و ئەزمەڕو گۆیژەو شەقامی شەست مەتری و بەرزە پردەکان، ھەروەھا لەسەر شۆستەو شەقامی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت نەخۆشخانە و نۆرینگەکان و ھەر شوێنێکی تر پێویستی پێ بێت لەسەر داواکاری ھاوڵاتیان خوێ رێژی دەکەین تا بەستن دروست نەبێت".
رونیکردەوە: "ھەر شوێنکیش پێویستی بەئامێرەکانی لابردنی بەفربێت بۆی دەنێرن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانیشدا ھەماھەنگی تەواومان بۆ ئاسان بەرێوەچوونی کارەکان ھەیە".
بەپرسی بەشی خزمەتگوزاری لەسەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داوایەکی ئاڕاستەی ھاوڵاتیان و شۆفێران کرد‌و وتی: "داواکارین پابەندبن بەرێنماییەکانی ھاتوچۆو شارەوانی سلێمانییەوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، له‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی به‌فربارین سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و دهۆك ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما روو له نزم بوونه‌وه ده‌كه‌ن.
رزگار ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی وت: "به‌پێی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سلێمانی، به‌فربارین له دوای كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌وه ده‌گاته ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی".
AM:09:27:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 10904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت