حه‌شدی شه‌عبی هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوری سوریا پته‌وتر ده‌كات
هێزێکی حەشدی شەعبی
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له‌سه‌ر سنوری سوریا پته‌وتر كردوه.
قاسم موسلح، فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای هێرشه‌ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه بۆسه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ناو سنوری سوریا، حه‌شدی شه‌عبی هێزه‌كانی له‌و سنوره پته‌تر كردوه.
وتیشی: پته‌وكردنی هێزه‌كانیان ته‌نها ئاماده‌كارییه بۆهه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه اشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی كانونی دووه‌می 2019 له كۆڵانی سیندیس-ی شاری منبج له به‌رده‌م چێشتخانه‌ی «قصر اڵامرا‌ء» ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا و به‌ر له‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه رووبدات، له به‌رده‌م چێشتخانه‌كه‌دا جموجوڵی هاوڵاتیان ئاساییه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان به چێشتخانه‌كه‌دا روویدا و له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 16 كه‌س كوژران كه دووانیان سه‌ربازی ئه‌مریكین.
روونیشیكرده‌وه كه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌وی تریش به‌هۆی سه‌ختی بریندارییه‌كه‌یه‌وه دواتر گیانی له‌ده‌ست داوه.
راشیگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت ژماری كوژراوه‌كان به‌رز بێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی برینی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان سه‌خته.
PM:11:41:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت