مانگه ده‌ستكرده‌كه‌ی ئێران نه‌گه‌یشته لای مانگ
کاتی هەڵدانی مانگە دەستکردەکە
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی زانكۆیه‌كی پیشه‌سازیی ئێران كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مانگی ده‌ستكردی "په‌یام"ی راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌یه‌ك له‌و موشه‌كه گه‌ڕاندنه‌وه كه مانگه ده‌ستكرده‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
ئه‌حمه‌د موعته‌مه‌دی، سه‌رۆكی زانكۆی (ئه‌میر كه‌بیر)ی پیشه‌سازی له ئێران رایگه‌یاند كه مانگی ده‌ستكردی "په‌یام" شكستی هێناوه له‌وه‌ی بگاته خولگه‌ی تایبه‌تیی خۆی، وتیشی ماوه‌ی شه‌ش خوله‌ك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مانگه ده‌ستكرده‌كه‌دا هه‌بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا زانیاریی بۆ زه‌وی گواستوه‌ته‌وه.
مانگی ده‌ستكردی "په‌یام"ی دروستكراوی ئێران له‌سه‌ر موشه‌كی "سیمرگ" هه‌ڵدراوه و سه‌ره‌تا به‌باشی كاریكردوه، به‌ڵام سه‌رۆكی زانكۆی ناوبراو هۆكاری شكستهێنانی له گه‌یشتن به خولگه‌ی 500 كیلۆمه‌تر دوورله زه‌وی، بۆ دروستبونی كێشه‌یه‌ك له موشه‌كه‌كه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی زانكۆكه رونیكردوه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه ئه‌و حساباته‌ی بۆ هاوسه‌نگیی سه‌ره‌تایی خێرایی مانگه ده‌ستكرده‌كه كراوه، هه‌ڵه بوبوبێت، باسی له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش كردوه كه ره‌نگه كێشه له سوته‌مه‌نیی موشه‌كه‌كه‌دا هه‌بوبێت.
موعته‌مه‌دی ئاشكراشیكردوه كه مانگه ده‌ستكرده‌كه له ئاوه‌كانی زه‌ریای هندیدا كه‌وتوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زمونی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده شكستخواردووه، ده‌ستیان كردوه به دروستكردنی مانگی ده‌ستكردی "په‌یام2" و له‌ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا ته‌واوی ده‌كه‌ن.
PM:11:06:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت