له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌یه‌كی پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆنی به‌ریتانیا، پێشنیازی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌تی له‌نده له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته خرایه ده‌نگدانه‌وه، دوای پرۆسه‌كه‌ش پێشنیازه‌كه شكستی هێنا و متمانه به حكومه‌ته‌كه‌ی تێریزا مای درایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پرۆژه پێشنیازێكی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته دانیشتنێكی بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌تی تێریزا مای سازكرد، له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا 325 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به پێدانه‌وه‌ی متمانه به حكومه‌تی مای و 306یش له‌گه‌ڵ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه بوون لێی.
له‌دوای پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش، تێریزا مای داوای له سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان كرد ده‌ست به گفتوگۆی به‌په‌له سه‌باره‌ت به چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن.
پێدانه‌وه‌ی متمانه به حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌كاتێكدایه كه رۆژی سێشه‌ممه 15ی كانونی دووه‌می 2019، له دانیشتنی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا 432 په‌رله‌مانتار له‌دژی رێككه‌وتنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیان دا و 202ی دیكه‌ش پشتیوانی‌یان لێ‌كرد.
دوای 20 مانگ لە دانوستاندن، له 25-11-2018 یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیای لە یەکێتییەکە پەسه‌ند کرد کە بە برێکزیت ناسراوە، دواتر 27 سەرکردەکەی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هاوڕابوون کە برێکزیت "باشترین و تەنیا رێککەوتنی گونجاوە" بۆ هەردولا.
به‌م رێكکه‌وتنه به‌ریتانیا بەڵێنیدا 45 ملیار یۆرۆ بداته یه‌كێتی ئه‌وروپا و سنووری نێوان ئێرله‌ندا و ئێرله‌ندای باكور وه‌ك خۆی به كراوه‌یی بمێنێته‌وه و هاوڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا مافی مانه‌وه و كارکردن و خوێندیان له به‌ریتانیا ده‌بێت و هیچ هاوڵاتییه‌كی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا بۆ گەشتکردن له داهاتوودا پێوستییان به ڤیزه‌نابێت، به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ترسی ره‌تكرنه‌وه‌ی ئه‌م رێكکه‌وتنه‌یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه هه‌بوو.
لە مانگی حوزه‌یرانی 2016 خەڵکی بەریتانیا بە بەشداریکردن لە ریفراندۆمێكدا 52%ی خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگیان بەدەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا دا‌و پاش ئەوەش گفتگۆی دووساڵە لەبارەی شێوازی دەرچوون لە مانگی ئازار 2017ەوە دەستیپێکرد و بڕیاریشه له 29ی ئازاری 2019، لەندەن بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا بچێته ده‌ره‌وه.
PM:10:21:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوه‌ته‌وه