سكاڵای له‌سه‌ر باوكی تۆمار كرد
وێستگه نیوز –
به‌پاساوی به‌كارهێنانی برانده بازرگانییه‌كه‌ی "Fenty"، خانمه گۆرانیبێژ ریهانا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر باوكی تۆمار كرد.
خانمه گۆرانیبێژ ریهانا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆمپانیایه‌كی باوكی كه له ساڵی 2017دا دایمه‌زراندووه، برانده بازرگانییه‌كه‌ی "Fenty" به‌كارهێناوه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه له دادگایه‌كی فیدراڵی له لۆس ئه‌نجلیس سكاڵای له‌سه‌ر باوكی تۆمار كرد و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی فێڵی كردووه و ریكلامی ساخته‌ی په‌یوه‌ست به كۆمپانیاكه‌ی بۆ توانای به‌رهه‌مهێنان و کەیفخۆشی به‌كارهێناوه.
له سكاڵاكه‌یدا ریهانا داوای له دادگا كردووه بڕیارێك ده‌ربكات كه باوكی ناچار بكات ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانی برانده بازرگانییه‌كه‌ی بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش داوای بڕێك پاره‌ی وه‌ك قه‌ره‌بوو كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
سه‌رچاوه: BBC
PM:09:31:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت