یاریی لوتكه‌ی نێوان عیراق و ئێران به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات
دیمەنێک لە یاریی نێوان عیراق و ئێران
وێستگه نیوزـ
دوا یاریی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م له پاڵه‌وانێتیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و ئێران به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و چوارشه‌ممه 16ی كانونی دووه‌می 2019، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و ئێران له دوا یاریی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه ئاستێكی به‌رزی به‌خۆوه بینی، هه‌رچه‌نده هیچ لایه‌ك هێرشی مه‌ترسیداری نه‌كرده سه‌ر ئه‌وی دیكه، به‌ڵام كێبڕكێیه‌كی توند له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ هه‌ژاندنی تۆڕی یه‌كتر هه‌بوو.
دواجار و دوای هه‌وڵیكی زۆری هه‌ردوو، یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌وجۆره ئێران بووه یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی و عیراقیش به دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌ركه‌وتن.
له دوا یاریی هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ڤتێنام و یه‌مه‌ن روبه‌ڕوی یه‌كتر بوونه‌وه و یارییه‌كه به سه‌ركه‌وتنی ڤێتنام به دوو گۆڵ كۆتایی هات، به‌وه‌ش ڤێتنام هێشتا هیوای ماوه بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌ربكه‌وێت، یه‌مه‌نیش به فه‌رمی ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد.
PM:09:02:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت