سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق جه‌خت له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی ده‌كه‌نه‌وه
سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق
وێستگه نیوزـ
له كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراقدا، هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتیی 2019 كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی كانونی دووه‌می 2019، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد و دۆخی سیاسی و ئه‌منی و نزیككردنه‌وه‌ی دیدوبۆچوونی لایه‌نه‌کان و دورخستنه‌وه‌ی شه‌قام له گرژی و ئاڵۆزیه سیاسیه‌كانیان تاوتوێكرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ته‌ئكیدیان له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی كرده‌وه به‌پێی دوا گۆڕانكاری پێویست و كارئاسانی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاوڵاتیان.
جه‌ختیش له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش له پێناوی سه‌رخستنی كارنامه‌ی حكومه‌ت و پشتیوانی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا و ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت و هاوكات جه‌ختیش له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستور كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، باسیان له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی پادشای ئوردن و شاندی باڵای وڵاتان بۆ عیراق كرد.
PM:08:41:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت