به‌ڤیدیۆ.. ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج
وێستگه نیوز –
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری منبجی رۆژهه‌ڵاتی سوریای بڵاوكرده‌وه كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆیه‌وه 16 كه‌س كوژران كه له‌نێویاندا سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌ن.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2019 له كۆڵانی سیندیس-ی شاری منبج له به‌رده‌م چێشتخانه‌ی «قصر الآمرا‌ء» ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا و به‌ر له‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه رووبدات، له به‌رده‌م چێشتخانه‌كه‌دا جموجوڵی هاوڵاتیان ئاساییه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان به چێشتخانه‌كه‌دا روویدا و له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 16 كه‌س كوژران كه دووانیان سه‌ربازی ئه‌مریكین.
روونیشیكرده‌وه كه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌وی تریش به‌هۆی سه‌ختی بریندارییه‌كه‌یه‌وه دواتر گیانی له‌ده‌ست داوه.
راشیگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت ژماری كوژراوه‌كان به‌رز بێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی برینی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان سه‌خته.
PM:08:02:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت