په‌یامێكی بۆ هه‌وادارانی هه‌یه
نێرگز قادر
وێستگه نیوز ـ
خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك نێرگز قادر، رایگه‌یاند به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
نێرگز قادر، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "هاوڕێیان و بینه‌ران و فانه‌كانه ئازیزه‌كانم ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه من بۆماوەیەکی کاتی لەشاشەی کەناڵی کەرکوک دوور دەکەومەوە".
وتیشی: "هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌م بەھۆی تاقیکردنەوەکانمه‌وه‌یه لە زانکۆ، بۆیه دوای تاقیکردنەوەکان دەگەڕێمەوە خزمەتتان ھیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران لەتەواوی قۆناغەکان دەخوازم".
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌یه و خوێندکاری کۆلێژی یاسایە.
PM:12:21:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت