ئه‌مڕۆ مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت دابه‌شكرێت


وێستگه‌ نیوز ـ هەستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچه‌خۆران ئه‌مڕۆ مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.

 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی كانوونی دووه‌می 2019،  مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2018ی فەرمانبەرانی سێ‌ وەزارەت دابەش دەكرێ‌ت.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "هەریەكە لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی ئەوقاف ئه‌مڕۆ  مووچە وەردەگرن و دابەشكردنی مووچەش تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە رۆژی یه‌كشه‌ممەی رابردوو ‌6ی کانوونی دووەمی 2019، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2018، دەستپێکردووە تائێستا چەند وەزارەت و دەستەو بەڕێوەبەرایەتییەک مووچەیان وەرگرتووە.


AM:08:31:16/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 5440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو