سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیرق هۆشداری له‌ دواخستنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ده‌دات

‌کۆبونەوەی حەلبوسی و لیژنەی دارایی

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی بڕگه‌ و مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراقی تاوتوێ كرد و هۆشداریی دا له‌ ئه‌گه‌ری دواخستنی په‌سه‌ندكردنی پڕژه‌كه‌.

نوسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، حه‌لبوسی بیرۆكه‌ی قه‌رزكردنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانی بودجه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

حه‌لبوسی به‌گرنگی زانیوه‌ په‌له‌ له‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ بكرێت و هۆشداریشی له‌ دواخستنی داوه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئاكامی خراپی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ده‌بێت.

له‌ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانونی دووه‌می 2019، په‌رله‌مانی عیراق گفتوگۆی تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق ته‌واو كرد و ئەوەندەی ماوە کە پەرلەمانتاران دەنگی پێ بدەن.


PM:11:56:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت