عادل عه‌بدولمه‌هدی: كارله‌سه‌ر یه‌كخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ده‌كه‌ین

‌عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ كار بۆ یه‌كخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ده‌كه‌ن، وتیشی هیچ ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه‌ی جگه‌له‌ ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی نییه‌.

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند سه‌رجه‌م به‌رپرسان له‌ژێر چاودێریدان به‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شیه‌وه‌، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان جه‌ختكرده‌وه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر یه‌كخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی وڵات ده‌كه‌ن.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ده‌نگۆی زیادكردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق راست نییه‌ و هیچ داوایه‌كیش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ نه‌كراوه‌ داماڵینی چه‌كی حه‌شدی شه‌عبی و دیاریكردنی واده‌یه‌كیش بۆ ئه‌و چه‌ك داماڵینه‌ له‌ئارادا نییه‌، ئه‌و بڕیاره‌ش، بڕیارێكی پوخت عیراقییه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی دیكه‌ رایگه‌یاند كه‌ جگه‌له‌ له‌ ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی هیچ وڵاتێكی دیكه‌ نییه‌.


PM:11:39:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت