هاوڵاتییەکی کورد دوای دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بۆ ئێران چارەنووسی نادیارە


وێستگه‌ نیوز ـ
هاوڵاتیەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، دوای ئەوەی کە لە لایەن حکومەتی به‌ریتانیاوه‌ دیپۆرت کراوەتەوە، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ دەستبەسەركراوه‌ و چارەنووسی نادیارە.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، بە ناوی فاروق مورادیان، دوای ئەوەی کە داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن حکومەتی به‌ریتانیاوه‌ رەتکرایەوە، دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

فاروق مورادیان لە 7ی ئه‌یلولی 2018، دوای ئه‌وه‌ی دیپۆرتی ئێران كراوه‌ته‌وه‌، دەستبەسەر كراوه‌ و بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لەسەر چارەنووسی ناوبراو دەست نەکەوتووە.

رێكخراوه‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت، "ناوەندە حکومییەکان بە خانه‌واده‌ی ئەو گەنجە کوردەیان راگەیاندووە کە کوڕەکەتان چوار ساڵ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە و بە پێی ئەوەیکە هەوڵەکانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە، نیگەرانییەکی زۆریان لەلا دروست بووە".

فاروق مورادیان ساڵی 2016 وەک پەنابەر چووەتە وڵاتی به‌ریتانیا و داوای پەنابەری کردووە، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە دوای دوو ساڵ داواکاریەکەیان رەتكردوه‌ته‌وه‌ و رەوانەی ئێرانیان کردووەتەوە.

هــ. ر


PM:10:49:15/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 2448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو