زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا ده‌نگیان له‌دژی رێككه‌وتنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا و 202ی دیكه‌ش هاوڕابوون له‌گه‌ڵی، پارتی كرێكارانی به‌ریتانیاش ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه به شكستێك بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی تێریزا مای هه‌ژمار ده‌كات.
ماوه‌ی پێنج رۆژه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کۆبوونەوە و گفتوگۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات و دواجار ئەمشەو به‌پێی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته رێككه‌وتنه‌كه ره‌تكرایه‌وه.
له دانیشتنی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا 432 په‌رله‌مانتار له‌دژی رێككه‌وتنه‌كه ده‌نگیان دا و 202ی دیكه‌ش پشتیوانی‌یان لێ‌كرد.
هاوكات پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆنی به‌ریتانیا بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی به شكست بۆ حكومه‌تی تێریزا مای له‌قه‌ڵه‌مدا و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپاش داوایكرد چاره‌سه‌رێكی ئیجابی بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه.
هه‌ر دوای بڕیاره‌كه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا هاته سه‌ر هێڵ و رایگه‌یاند كه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان و هاوبه‌شه‌كانیان له به‌ریتانیا بپارێزن.
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا، تێریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوایكرد ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ده‌رببڕدرێت، وتیشی ئه‌گه‌ر ده‌نگ به بڕیاره‌كه بدرێت، ده‌بێته بڕیارێكی مێژوویی و زامنی داهاتووی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا ده‌كات، دڵنیایی ئه‌وه‌شیدا كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆمی دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكرێت، ئه‌وا دابه‌شبونی نێوان به‌ریتانییه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه.
دوای 20 مانگ لە دانوستاندن، له 25-11-2018 یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیای لە یەکێتییەکە پەسه‌ند کرد کە بە برێکزیت ناسراوە، دواتر 27 سەرکردەکەی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هاوڕابوون کە برێکزیت "باشترین و تەنیا رێککەوتنی گونجاوە" بۆ هەردولا.
به‌م رێكکه‌وتنه به‌ریتانیا بەڵێنیدا 45 ملیار یۆرۆ بداته یه‌كێتی ئه‌وروپا و سنووری نێوان ئێرله‌ندا و ئێرله‌ندای باكور وه‌ك خۆی به كراوه‌یی بمێنێته‌وه و هاوڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا مافی مانه‌وه و كارکردن و خوێندیان له به‌ریتانیا ده‌بێت و هیچ هاوڵاتییه‌كی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا بۆ گەشتکردن له داهاتوودا پێوستییان به ڤیزه‌نابێت، به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ترسی ره‌تكرنه‌وه‌ی ئه‌م رێكکه‌وتنه‌یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه هه‌بوو.
لە مانگی حوزه‌یرانی 2016 خەڵکی بەریتانیا بە بەشداریکردن لە ریفراندۆمێكدا 52%ی خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگیان بەدەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا دا‌و پاش ئەوەش گفتگۆی دووساڵە لەبارەی شێوازی دەرچوون لە مانگی ئازار 2017ەوە دەستیپێکرد و بڕیاریشه له 29ی ئازاری 2019، لەندەن بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا بچێته ده‌ره‌وه.
PM:10:48:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوه‌ته‌وه