له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان، ته‌نها یه‌ك خانم بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (بصمه قائده - جێپه‌نجه‌ی خانمه سه‌ركرده‌یه‌ك) كاندید كراوه و هاوڵاتیانی کوردستانیش دەتوانن بەشداربن و له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه ئه‌و خانمه بکەنە سەرکردە.
په‌روین بابه‌كر حه‌مه ئاغا، كه پێشتر وه‌زیری پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێم بووه، تاكه كاندیدی هه‌رێمی كوردستان و عیراقه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ده‌یان خانمی دیكه‌ی سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات.
خه‌ڵاته‌كه یه‌كه‌م ده‌سپێشخه‌رییه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌ب و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی بۆ گه‌شه‌پێدانی ژنان و كار رێكخراوه، بڕیاریشە لە 9ی ئازاری 2019 خەڵاتەکە لە لولبان رابگەیەنرێت.
وێڕای دەنگدان، ئاستی کارامەیی و لێهاتوویی کاندیدەکان رۆلێ خۆی لە بەدەستهێنانی خەڵاتەکەدا دەبینێت و ئەم خاتونە کوردەش قۆناغی یەکەمی بڕیووە لە قۆناغی دووەمدا وێڕای زۆریی دەنگەکان، چەند لیژنەیەکیش هەڵسەنگاندنی زیاتر بۆ کاندیدەکان دەکەن.
تۆش بەشداربە و له‌رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه
arwnews.com/archives/3897 ده‌نگ به خاتوو په‌روین بده و جێپەنجەی خۆت لە دیاریکردنی جێپەنجەی خانمە سەرکردەیەکی کورد دیاری بکە.
PM:09:41:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوهتهوه