شاجوان بڕیارێكی بۆ ده‌ركرا


وێستگه‌ نیوز

دادگایه‌كی میسر بڕیاری بێتاوانیی بۆ شاجوانی پێشووی سوریا ده‌كرد كه‌ به‌ لێدانی خه‌سوی تۆمه‌تبار كرابوو.

له‌ 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2018، ساره‌ نه‌خله‌، شاجوانی پیشووی سوریا و هاوسه‌ری پێشووی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا مه‌حمود-ی هونه‌رمه‌ندی میسری تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی له‌ خه‌سوی داوه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌وكاته‌ی كه‌ خه‌سوی چوه‌ته‌ ماڵی ساره‌ بۆ هێنانی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی.

دۆسیه‌كه‌ برایه‌ دادگای میسر و دواتر داوای راپۆرتی پزیشكی كرا، پزیشك وتی كه‌ دایكی هونه‌رمه‌نده‌ میسرییه‌كه‌ له‌ شانی راستی و قاچی چه‌پیدا تووشی پێكان بووه‌، دادگاش ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد و دۆسییه‌كه‌ی برده‌ دادگای تاوانه‌كان.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر، دادگای تاوانه‌كانی میسر بڕیاری بێتاوانیی شاجوانی ده‌ركرد و ئه‌ویش خۆشحاڵیی خۆی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕی و وتی:"توشی سه‌رسوڕمان بووم به‌و سكاڵایه‌تی له‌دژم به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، من به‌ رێكه‌وت زانیم، چونكه‌ بۆ سه‌ردانی كه‌سوكارم گه‌ڕابومه‌وه‌ بۆ سوریا".

ساره‌ وتیشی"كاتێك گه‌ڕامه‌وه‌ میسر ئینجا زانیم له‌سه‌ر چی سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌، ئه‌وان داوایان كردبوو دستبه‌رداری هه‌موو مافێكی هاوسه‌رگیری ببمم ئینجا سكاڵاكه‌یان ده‌كشێنه‌وه‌، به‌ڵام داواكه‌یان نه‌چووه‌ سه‌ر و دواجار من بێتاوان ده‌رچوم."


PM:08:52:15/01/2019




























ئه‌م بابه‌ته 8808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو