وێستگه نیوز هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی ئاشكرا ده‌كات
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی
وێستگه نیوز –
له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه ئاماده‌نه‌بوو، وێستگه‌ش هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌فدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی له شاری سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌كه‌وه پێشوازی لێكرا و دواتر به‌مه‌به‌ستی وتووێژكردن ده‌رباره پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی باڵای پارتی و گۆڕان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه ئاماده‌نه‌بوو، وێستگه نیوز، هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "عومه‌ر سه‌ید عه‌لی به یاوه‌ری مامۆستا جه‌مال سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی سه‌ڵاح چاوشین ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یان كردووه، كه ئێستا بۆ چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته".
سه‌رچاوه‌كه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هۆی بیروڕاجیاوازه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌كه‌وه، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی گۆڕان و پارتی نه‌بووبێت.
وێستگه نیوز زانیویه‌تی، سه‌ردانه‌كه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وێڕای ئەوەی سەردانێکی ئاسایی بووە، بەڵام بۆ پشکنینی تەندرستی خۆیشی بووە.
سه‌ڵاح چاوشین، پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی دێرین، یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه‌كانی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان.
سه‌ڵاح چاوشین ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی سلێمانی بووه و له‌سه‌ره‌تای دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ساڵی (2009) وه‌ك دامه‌زرێنه‌ر و هه‌ڵسوڕاوێكی دیار به‌شداریی كارای هه‌بووه و پێشتریش جێگری سه‌رۆك و ئێستاش ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستییه‌وه له ژێر چاودێریی پزیشكیدایه و ئێستاش چوه‌ته وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ ته‌واوكردنی چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كانی.
PM:02:56:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 15260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت