ئه‌ردۆغان بۆ تره‌مپ: هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كورد نییه
وێستگه نیوز –
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كورد نییه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان و تره‌مپ تاووتوێی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامیان له باكووری سوریا كرد".
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌ردۆغان و تره‌مپ جه‌ختیان له پێویستی بوونی نه‌خشه‌رێگایه‌كی ته‌واو ده‌رباره‌ی شاری منبجی سوری و رێگریكردن له دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كردووه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا ده‌كه‌ن و توركیاش ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی گشت ھاوكارییه‌كه به ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ك جارێكی تر سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كورد نییه و ته‌نها كێشه‌یان له‌گه‌ڵ "په‌كه‌كه، په‌یه‌ده"دا هه‌یه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه دوای ئه‌وه‌هات كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به نووسینێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه رایگه‌یاندبوو "توركیا هێرش بكاته سه‌ر كوردانی سوریا له رووی ئابوورییه‌وه وێرانی ده‌كه‌ین" په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته دووباره ئاڵۆز بووه‌وه.
PM:08:43:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت