پۆلیس: باوكێك هه‌وڵی خنكاندنی منداڵه‌كه‌ی دا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له ناحیه‌ی رزگاری باوكیك هه‌وڵی خنكاندنی منداڵه‌كه‌ی دا بەو هۆیەوە منداڵەکە ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان، رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار باوكێك ویستویه‌تی منداڵه‌كه‌ی خۆی بخنكێنێت كه ته‌مه‌نی سێ ساڵ و نیوه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا منداڵه‌كه له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار چاره‌سه‌ری پێویستی بۆكراوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ده‌كرێت".
وتیشی: "به‌وته‌ی دراوسێكانی، ئه‌و هاوڵاتیه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك زه‌واجی كردووه و جیابوونه‌ته‌وه ئه‌م منداڵه له‌نێوانیان دروست بووه و دایكی به‌جێیهێشتووه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 405 بڕگه 31 باوكی منداڵه‌كه به‌ندكراوه و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی رووداوه‌كه كردووه".
.
PM:07:00:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 12192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت