بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێیمی كوردستان، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان زیاد ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمیش روونكردنه‌وه له‌سه‌ر شێوازی زیاد كردنه‌كه ده‌دات.
ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "وه‌ك به‌رنامه‌مان بۆ داناوه، له 15ی ئه‌م مانگه‌وه تا كۆتایی مانگ، بڕی كاره‌بای نیشتمانی زیاد بكه‌ین و بۆ زیادكردنه‌كه‌ش، چاوه‌ڕێین به‌رهه‌می غاز زیاد بكرێت".
ئومێد محه‌مه‌د وتیشی: "كاتێك به‌رهه‌می غاز زیادیكرد، ده‌توانین ئه‌و یه‌كانه‌ی راوه‌ستاون بیانخه‌ینه‌وه كار، به‌ڵام ئه‌و به‌رنامه‌ی به ئێمه وتراوه تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌مان له به‌رده‌ستدایه، نه‌ك راسته‌وخۆ له 15ی ئه‌م مانگه‌وه زیادكردنه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئومێد محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: "به‌پێی پلانه‌كه، بڕی 300 تا 500 مێگاوات كاره‌با زیاد ده‌كرێت و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه‌و به‌و زیادكردنه‌ش، پێدانی سه‌عاته‌كانی كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتیان زیاد ده‌بێت".
به‌رپرسه‌كه‌ی كاره‌بای هه‌رێم روونیكرده‌وه، بڕی زیادبوونی سه‌عاته‌كانی كاره‌با، ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر خواست له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌و له‌ئێستادا خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با زۆره‌و نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و 500 مێگاواته، به‌ڵام له‌كاتی دابه‌زینی خواست، كاریگه‌ری زیادبوونی كاره‌با زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
AM:10:26:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 25712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت