توركیا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی تره‌مپی دایه‌وه‌

‌ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا

وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە وەڵامی هۆشدارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕوان دەکات ئەمریکا رێز لە هاوپەیمانێتی ستراتیجی نێوان دوو وڵاتەکەیان بگرێت.


ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە تویتێکدا داوای لە دۆناڵد تڕەمپ کرد، هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان نەکاتە دۆست و هاوپەیمانی وڵاتەکەی.

ئیبراهیم کاڵن ئەوەشی وتووە: "تورکیا پێشبینی دەکات ئەمریکا ڕێز لە ستراتیجی هاوبەشی هەردوو وڵات بگرێت".

کاڵن جەختی لەوەکردووەتەوە، تورکیا جیاوازی لە نێوان پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە و داعشدا ناکات و شەڕ لە دژی هەموو ئەو هێزانە ئەنجام دەدات.

ئەمەش لەدوای ئەوە هات، ئەمشەو دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە تویتێکیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر كورده‌كانی سوریا، له‌ ڕووی ئابورییه‌وه‌ وێرانی ده‌كه‌ین و پێویسته‌ كورده‌كانیش توركیا توڕه‌ نه‌كه‌ن

ترەمپ ئامۆژگاری تورکیا دەکات، ئەگەر نیگەرانە لە کورده‌كانی سووریا ناوچەیەکی ئارام بە دووری 20 میل لەوانه‌وه‌ دروستبکات.

هــ. ر


AM:09:02:14/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 4112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو