تره‌مپ: توركیا هێرش بكاته سه‌ر كوردانی سوریا وێرانی ده‌كه‌ین
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز ـ
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كانی سوریا، له رووی ئابوورییه‌وه وێرانی ده‌كه‌ین.
شەوی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە تویتێکیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كانی سوریا، له رووی ئابوورییه‌وه وێرانی ده‌كه‌ین و پێویسته كورده‌كانیش توركیا توڕه نه‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، "روسیا و ئێران و سوریا، گه‌وره‌ترین سودمه‌ندی سیاسه‌ته دوورمه‌وداكانی ئه‌مریكابوون بۆ تێكشكاندنی داعش له سوریا، و ئێمه‌ش سودمه‌ند بووین به‌ڵام ئێستا ئیتر كاتی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانمانه بۆ ئه‌مریكا".
ترەمپ ئامۆژگاری تورکیا دەکات، ئەگەر نیگەرانە لە کورده‌كانی سوریا ناوچەیەکی ئارام بە دووری 20 میل لەوانه‌وه دروستبکات.
ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره له پێناو پاراستنی كورد و كوردانی سوریا، دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدان و ده‌ستوه‌ردانی ئابووری له توركیا بكات، چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌م لێدوانانه‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی توندی توركیای لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له سوریادا و ئه‌و بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه.
هــ. ر
AM:08:34:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت