رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. كچ و كوڕێك كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا
وێستگه نیوز ـ
لەماوەی هەفتەی رابردوودا کچێکی تەمەن 16 ساڵ و كوڕێكی تەمەن 26 ساڵ لە شاری سنە کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممەی رابردوو 10ی كانوونی دووه‌می 2019، گه‌نجێکی تەمەن 26 ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی نەوید خالیدیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووه، نەوید بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تی و لە رێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ههێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، هه‌ر هەفتەی رابردوو کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی سارا، له رێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت.
ئه‌وه‌ش ده‌وترێت، سارا بە هۆی کێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هەوڵی خۆکوشتنی داوە و دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
هــ. ر
AM:08:58:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 21136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت