عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ براكه‌ی دیداری ئه‌نجامدا
وێستگه نیوز –
پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" رایگه‌یاند كه رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی چاوی به برایه‌كی كه‌وتووه.
پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د ئۆجالان له گرتووخانه‌ی ئیمرالی چاوی به عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" كه‌وتووه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گرتووخانه‌ی ئیمرالی، محه‌مه‌د ئۆجالان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه ته‌ندروستی عه‌بدوڵا ئۆجالان باشه و له قۆناغی داهاتوودا ورده‌كاری زیاتری ده‌خاته ڕوو.
هه‌ر له‌سه‌ر دیداره‌كه، په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په وتی: "ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د ئۆجالان برای ئۆجالان چوه‌ته ئیمرالی و چاوی به ئۆجالان كه‌وتووه، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه رابگه‌یه‌نم كه ته‌ندروستی ئۆجالان باشه و هه‌تا چه‌ند رۆژێكی دیكه گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو شتێك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌و دیداره له كاتێكدایه، كه دوایین چاوپێكه‌وتنی محه‌مه‌د ئۆجالان و عه‌بدوڵا ئۆجالانی برای له 11ی ئه‌یلولی 2016دا بوو، له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، ده‌وڵه‌تی توركیا رێگای به هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دا سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن.
له 27ی ته‌مموزی 2011وه رێگه‌نه‌دراوه عه‌بدوڵا ئۆجالان چاوی به پارێزه‌ره‌كانی بكه‌وێت و تا ئێستا 780 جار داواكارییان بۆ سه‌ردانی گرتووخانه‌ی ئیمرالی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه ده‌رئه‌نجامی مانگرتنی له‌یلا گۆڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و 600 زیندانی تره له خواردن له گرتووخانه‌كانی توركیا دژی گۆشه‌گیریی رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان.
لە 15ی شوباتی 1999 دوای دەرچوونی لە یۆنان بەرەو ئەفریقا، عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان لە شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا دەستگیرکرا و رادەستی تورکیا کرایەوە و له‌و كاته‌وه له زینداندایه.
PM:09:32:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت