پۆمپیۆ: ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك كه‌ توركیا و كورده‌كانیش بپارێزێت


وێستگه‌ نیوز –
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیا ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنێك كه‌ توركیا و كورده‌كانی‌ سوریاش بپارێزێت.

له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌بوزه‌بی‌، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ وتووێژی‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌ولود چاوشئۆغڵو هاوتا توركییه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ دواگۆڕانكارییه‌كانی‌ سوریا كردووه‌.

مایك پۆمپیۆ وتی‌: "ورده‌كاری‌ زۆر هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیا سه‌باره‌ت به‌ كورده‌كانی‌ سوریا كاری‌ سه‌ره‌ بكه‌ین".

وتیشی‌: "گه‌شبینم به‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیا بگه‌ینه‌ رێكه‌وتنێك كه‌ ئه‌نجامی‌ باشی‌ هه‌بێت و توركیا و كورده‌كانیش بپارێزێت".

هاوكات وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ توركیا "رێوشوێنێكی‌ ته‌كتیكی‌"یه‌ و "كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر توانای‌ وڵاته‌كه‌مان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ داعش و ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێران ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێران نابێت".

 رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018، ساره‌ ساندرز، وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "ده‌ستمان كرد به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ سوریا بۆ وڵات و ده‌چینه‌ قۆناغێكی‌ نوێی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه‌"، جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا ئاماژه‌ نین بۆ كۆتاییهاتنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی".


PM:08:37:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو