كه‌شناسیی عیراق: به‌فربارین له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات
وێنە-بەفربارین لە هەرێمی کوردستان-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق باری كه‌شوهه‌وای بۆ چوار رۆژی داهاتووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشور راگه‌یاند و به‌پێی پێشبینییه‌كان چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌فربارین له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێ بكات و شه‌پۆله‌كه‌ش تا هه‌ینیی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق له راپۆرتێكدا بۆ باری كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو رایگه‌یاندوه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 13ی كانونی دووه‌می 2019 له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و دواتر ورده ورده ده‌بێت به هه‌وری ته‌واو و بارانی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوریش ئه‌گه‌ری بارانبارینێكی كه‌م هه‌یه.
سه‌باره‌ت به رۆژی دووشه‌ممه 14 كانونی دووه‌م، ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق رایگه‌یاندوه كه له هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه، له ناوچه‌كانی باشوریش باران ده‌بارێت.
بۆ رۆژی سێشه‌ممه 15ی كانونی دووه‌م، ده‌سته‌ی ناوبراو پێشبینیی كردوه له هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ساماڵ بێت، له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر و باران.
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق بۆ رۆژی چوارشه‌ممه 16ی كانونی دووه‌م، پێشبینیی كردوه كه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر و باران، له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌نده‌كانی كه‌شناسیی جیهان پێشبینییان كردوه كه له رۆژی پێنجشه‌ممه 17ی كانونی دووه‌می 2019 به‌فربارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و شه‌پۆله‌كه‌ش به‌گشتی تا هه‌ینیی داهاتوو 18ی كانونی دووه‌م به‌رده‌وام بێت.
PM:06:35:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 10216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت