كچه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ پۆستێكی باڵا کاندید ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئیفانكا تره‌مپ كچی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پۆستی سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كاندید ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی "فایننشال تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه وزاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ته كه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی جیم یونگ كیم سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كاندیدكراون كه له‌نێویاندا ئیڤانكا تره‌مپ كچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و راوێژكاری تێدایه.
كۆتایی كانوونی دووه‌می رابردوو جیم یونگ كیم سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
واباوه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كاندید بكات و وڵاتانی ئه‌وروپاش به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كاندید بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئیڤانكا تره‌مپ و نیكی هایلی كه مانگی رابردوو ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك باڵیۆزی واشنتۆن له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كێشایه‌وه، باس له ناوه‌كانی ده‌ڤید مالباس یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و مارك گرین سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: bbc
PM:05:21:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت