تەقینەوەیەک پاریسی هەژاند
وێستگە نیوز-
تەقینەوەیەک پاریسی هەژاند و پۆلیسی ئەو
شارەش ڕایگەیاند ئامانجی تیرۆرستی لەپشت ڕوداوەکەوە نەبووە و تا
ئێستاش ژمارەی قوربانیان نەزانراون.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12\1\2019
تەقینەوەیەک لە نانەواخانەیەکی ناوەڕاستی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕویدا.
پۆلیسی پاریس لە راگەیەنراوێکدا خەتیکردەوە
دەستی تیرۆرستی لەپشت تەقینەوەکەوە نەبووە و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ بڵاوبوونەوەی
غاز لە نانەواخانەکەدا.
پۆلیسی ئەو شارە سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی
تەقینەوەکە هیچ ژمارەیەکی بڵاونەکردووەتەوە و تا ئێستا نازانرێت زیانی گیانی
هەبووە یان نا.
ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ لەو وڵاتە
خۆپیشاندانی فراوانی هێلەک زەردەکان بەڕیوەبچیت دژی حکومەتەکەی ماکرۆن.
PM:12:21:12/01/2019
ئهم بابهته 1736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت