بەرەی هاوبەشی عەرەبی لە کەرکوک راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

لە کەرکوک بەرەی هاوبەشی عەرەبی ڕاگەیەنرا کە لە پێنج پارت پێکهاتووە و ئامانجیانە بەرگری لە پێکهاتەی عەرەب بکەن لەو شارە و یەکڕیزی لەناو ئەو پێکهاتەیە بەدیبهێنێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەرەی هاوبەشی عەرەبی لە کەرکوک راگەیەنرا و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی بەرەی هاوبەشی عەرەبیدا ئەوەش هاتووە "بەرەکە لە پێنج پارتی عەرەبی شاری کەرکوک پێکهاتووە".

بەگوێرەی بەیاننامەکە ئامانجی ئەو بەرەیە ئەوەیە بەرگری لە پێکهاتەی عەرەبی شاری کەرکوک بکات و بیپارێزێت.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو بەرەیە یەکڕیزی پێکهاتەی عەرەبی ئەو شارە ڕادەگەیەنێت و کار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی دەکات".



PM:12:07:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت