دەستگیرکراوەکانی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە


وێستگە نیوز-

ئاژانسێکی نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە ئەو کەسانەی دوێنێ لە پارکی ئازادی سلێمانی دەستگیرکراون ئێستا لە زیندانی کانی گۆمە مانیان لە خوارد گرتووە.

ئاژانسی ڕۆژنیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە ئەو کەسانەی ئاسایشی سلێمانی دەستگیریکردوون مانیان لە خوارد گرتووە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە دەستگیرکراوەکان ئێستا لە زیندانی کانی گۆمەی سلێمانین و بەشێکی زۆریان ئازاد نەکراون.

دوێنێ هەینی لە کاتی نمایشکرندنی فیلمێکدا لە سەکۆی ئازادی پارکی ئازادیی سلێمانی وتەبێژ و بەڕێوەبەری هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادی و چەنین ئەندام و جالاکوانی نزیک لەو پارتە دەستگیرکران.

دواتر ڕاگەیەنرا بەشێک لەو دەستگیرکراوانە کە خانمان بوون ئازادکراون و ئەوانیتر لە زیندان ماونەتەوە.


AM:09:53:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو