ئیسماعیل عەبدوڵا: گۆڕان باجی ڕیفراندۆمی دا و نەوەی نوێ بە هەڵوێستەکانی دەنگی هێنا
ئیسماعیل عەبدوڵا
وێستگە نیوز-
هەڵسوڕاوێکی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کەمکردنی دەنگەکانی
بزوتنەوەکەی بەهۆی هەڵەکانی خۆیەوە بووە و جەختیکردەوە خەڵک سزای ئەو بەرپرسانەی
گٶڕانی داوە کە وتیان بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم، ڕونیشیکردەوە ئەو قسەیەی عەلی حەمە ساڵح
واقعی نییە کە دەڵێت ئێن ئاڕ تی و نەوەی نوێ هۆکاری بەشدارینەکردنی هاوڵاتیان بوون
لە دەنگداندا.
ئیسماعیل عەبدوڵا بەرپرسی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی
گۆڕان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو "نەوەی
نوێ وئێن ئاڕ نەیانووەتوە خەڵک نەچێت بۆ
دەنگدان ئەگەر وایان وتووە کەواتە هەشت کورسییان بە چ بەدەستهێناوە".
ناوبراو ڕونیکردەوە "نەوەی نوێ هەش کورسی هێناوە بێگوومان زۆرێک
لەو دەنگانە دەنگی گۆڕان بوون، بەڵام خۆ بە ترساندن و نان بڕین بەدەستی نەهێناوە،
بە هەڵویستەکانی بەدەستیهێناوە و بزوتنەوەی گۆڕان باجی هەڵەکانی داوە و خەڵک دەنگی
پێ نەداوە".
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد "شاسوار عەبدولواحید لە
سەردەمی ڕیفراندۆمدا وتی نەخێر بەڵام هەڵسوڕاوێکی دیاری وەکو عەلی حەمە ساڵح وتی
بەڵێ و کاریگەری هەبوو لەسەر ئەوەی هاوڵاتیانیش چاوی لێ بکەن، بێگوومان دوایش باجی
ئەو بەڵێیە دەدەیت، ئەوەبو باجەکەیمان دا".
ئیسماعیل عەبدوڵا وتیشی "لەدوای مردنی نەوشیروان مستەفاوە
هەڵوێستە سیاسیەکانی گۆڕان زۆر لاوازبوون و هەر سەرقاڵی کێشە ناوخۆیەکانی خۆمانین
و دەبێت ئەمە کۆتایی پێ بهێنرێت و بەۆماندا بچینەوە".
AM:09:38:12/01/2019
ئهم بابهته 1768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت