ئیسرائیل هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق


وێستگە نیوز-

ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەوە هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق و کۆگایەکی سەربازیی ڕوخاند و بەرگری ئاسمانیی سوریاش وەڵامی هێرشەکەی دایەوە.

میدیای فەرمیی حکومەتی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە شەوی ڕابردوو چەند فڕۆکەیەکی ئیسرائیل هێرشی ئاسامانییان کردووەتەوە سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی سوریا وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و زۆرێک لە مووشەکەکانیان تێکشکاندووە.

سەبارەت بە دەرەنجامەکانی ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا میدیا سوریەکان بڵاویانکردووەتەوە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی لە فڕۆکەخانەی دیموشق تێکشکاوە.


AM:08:48:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو