مێركڵ: رێككه‌وتنی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ توركیا به‌باشی بهڕێوهناڕوات
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا
وێستگه نیوزـ
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران ئه‌نجامیداوه، به‌باشی به‌ڕێوه ناڕوات.
له وه‌ڵامی پرسیاری چه‌ند خوێندكارێكی خوێندنگهیهكهی ئه‌سینا-ی پایته‌ختی یۆنان و له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته، ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا وتی: به‌داخه‌وه رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتیی ئه‌وروپا و توركیا سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران به‌باشی به‌ڕێوه‌ناچێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه دۆخی دورگه‌كانی یۆنان پشێویی تێكه‌وتووه.
مێركڵ وتیشی: یاساكانی یۆنان زۆر ئاڵۆزن و سنورداشكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی لێوه‌ی هاتوون، كاری پێ ناكرێت، رونیشیكرده‌وه و وتی: هه‌موان ده‌زانین ئه‌و په‌نابه‌ری ده‌گاته دورگه‌یه‌كی یۆنان، واته گه‌یشتوه‌ته به‌شی ئه‌وروپای ئه‌م وڵاته، دواتریش ده‌توانێت بگاته ئه‌ڵمانیا و سوید و نه‌مسا و هه‌ر وڵاتێكی دیكه، ئه‌مه‌ش جۆره پشتیوانییه‌كه له كۆچی نایاسایی.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه ئه‌و پرسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسس تسیبرا-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان باسكردوه كه له ماوه‌ی سه‌ردانه دوو رۆژییهكهیدا بۆ ئه‌و وڵاته چاوی پێكه‌وتوه.
ساڵی 2016 یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا رێككه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره ئه‌و په‌نابه‌رانه سنورداش بكاته‌وه له‌خاكی توركیاوه گه‌یشتونه‌ته یۆنان و مافی په‌نابه‌رێتییان پێ نه‌دراوه.
PM:10:19:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت