خانه‌قین..چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو دوو گه‌نجیان برینداركرد


وێستگه‌ نیوزـ

ژمارەیەک چەکداری نەناسراو له‌ قه‌زای خانەقین-ی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ دەستڕێژی گولـله‌یان لە کۆمەڵێک گەنج کرد و بە هۆیەوە دوو گەنج بریندار بوون.

روداوه‌كه‌ کاتژمێر8ی شه‌وی هه‌ینی 11ی كانونی دووه‌می 2019 لە گەڕەکی تۆڵە فڕۆش-ی قه‌زای خانەقین رویداوه‌ و تیایدا ژمارەیک چەکداری نەناسراو  دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەک گەنج کردووه‌.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین رایگه‌یاندوه‌: دوو گەنجه‌ برینداره‌كه‌ لە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین چارەسەر دەکرێن و پێدەچێت بەھۆی سەختی برینەکەیان بگوازرێنەوە بو نەخۆشخانەی گشتی شاری بەعقوبە-ی ناوەندی پارێزگای دیالە.

دوای روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، ئەمە دووه‌مجاره‌ لە خانەقین حاڵەتی دەستڕێژی گولـلە له‌ ھاوڵاتیان روده‌دات.

 ساڵی رابردوو بەھەمان شێوە ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گولـلەیان لەژمارەیەک ھاوڵاتی کرد و هەشت گەنجیان كوشت.


PM:09:25:11/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت