كچه هه‌رزه‌كاره سعودییه‌كه رزگاری بوو
ره‌هه‌ف محه‌مه‌د قه‌نون
وێستگه نیوزـ
ره‌هه‌ف محه‌مه‌د قه‌نون، ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره سعودییه ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆك-ی پایته‌ختی تایلاند گیری خواردبوو و نه‌یده‌وێرا بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، دواجار به‌ره‌و كه‌نه‌دا به‌ڕێكه‌وت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی مافی په‌نابه‌ریی پێ ببه‌خشێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆك-ی پایته‌ختی تایلاند بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه هێڵی فڕۆكه‌وانیی كۆریای باشور هاتوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی تایلاند و له‌وێشه‌وه ده‌چێته سیئۆلی پایته‌ختی كۆریا له‌وێشه‌وه كچه سعودییه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته كه‌نه‌دا.
له رۆژی 6ی كانونی دووه‌می 2019، ره‌هه‌ف محه‌مه‌د قه‌نون رایگه‌یاند: به‌رپرسانی سعودیه و كوه‌یت له فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆك رایانگرتوه و به‌زۆر پاسپۆرته‌كه‌یان لێ سه‌ندوه، له هه‌ژماری خۆشی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه، خێزانه‌كه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یكوژن و نوسیویه‌تی: "ته‌نها ده‌مه‌وێت رزگارم بێت"، داواشیكردوه ئه‌گه‌ر گه‌ڕێندرایه‌وه ره‌وانه‌ی كوه‌یت بكرێته‌وه چونكه سه‌رنشینێكی هێڵی ئاسمانیی كوه‌یت بووه و ئێستاش خێزانه‌كه‌ی له كوه‌یته.
ئاشكرایكردبوو له كوه‌یته‌وه گه‌یشتوه‌ته تایلاند و ده‌یه‌وێت له‌وێوه بچێته ئوسترالیا، به‌ڵام ئێستا له هۆتێلی فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆك ده‌ستبه‌سه‌ر و پیاوانی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه و هێڵی ئاسمانیی سعودیه چاودێریی ده‌كه‌ن، له هه‌ماری خۆشی وێنه‌یه‌ك له پاسپۆرته‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه تا بیسه‌لمێنێت چیرۆكه‌كه‌ی راسته‌قینه‌یه و وتویه‌تی: هیچم نییه له ده‌ستی بده‌م، بۆیه ئه‌مه ئاشكرا ده‌كه‌م".
كچه هه‌رزه‌كاره سعودییه‌كه چه‌ندین پۆستی له تویته‌ر به وێنه و ڤیدیۆ كردوه و هه‌ژماری دیكه‌ش ڤیدیۆكانیان بڵاوكردوه‌ته‌وه، خانمه‌كه ده‌ڵێت كه فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه هه‌ڕه‌شه‌ی فڕاندنیان لێكردوه و ده‌یانه‌وێت به‌وه تۆمه‌تباری بكه‌ن كه نه‌خۆشیی ده‌رونی هه‌یه و به‌ڵگه‌یه‌كی ساخته‌شیان له پزیشكی ده‌رونی بۆ ده‌رهێناوه، به‌ڵام له پۆسته‌كانیدا دڵنیایی ئه‌وه‌ی داوه كه له‌ڕووی عه‌قڵ و جه‌سته‌وه و ساغ و ته‌ندروسته و له كۆتایی پۆسته‌كه‌شیدا نوسیویه‌تی "ئه‌ی جیهان رزگارم بكه‌ن".
PM:09:11:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 34744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت