پۆلیسی گه‌رمیان..خانه‌نشینێكی سه‌ربازی خۆی كوشت
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرایكرد كه خانه‌نشینێكی سه‌ربازیی دانیشتوی قه‌ره‌ته‌په خۆی كوشتووه.
رائیدی مافپه‌روه‌ره، عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه روداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی كانونی دووه‌می 2019 رویداوه و خانه‌نشینه سه‌ربازییه‌كه به‌ناوی (حه‌مید حسین عه‌بد محه‌مه‌د) و له‌دایكبوی 1968 فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه ناوه و خۆی كوشتوه.
وتیشی: ته‌رمی كوژراوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێنراوه‌ته پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوه، بەوتەی کەسوکاره‌كه‌شی، ناوبراو دانیشتووی ناحییەی قەرەتەپەیەو خانه نشینی سەربازیە بەچەکی کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوەولەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: بەهۆی ئەوەی ناحییەی ناوبراو سنوری گەرمیان نییە، بۆیه پۆلیسی ناحییەکە لێکۆڵینەوە لەهۆکاری حاڵەتەکە دەکات.
PM:05:03:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت