ئاسایشی سلێمانی وتهبێژ و دهیان ئهندامی تهڤگهری ئازادایی دهستگیر كرد
سەکۆی ئازادی-شاری سلێمانی
وێستگه نیوزـ
له سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان لە یادکردنەوە و نمایشکردنی فیلمی ساکینە جانسز کرد و نزیکەی 50 کەسیشیان دەستگیر کرد.
بهپێی ههواڵیكی سایتی رۆژ نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ ههینی 11ی كانونی دووهمی 2019، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان –ڕژاک ویستیان لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادیی لە سلێمانی، فیلمەکەی ساکینە جانسز نمایش بکەن و بیرهێنانەوەیەک بۆ ساکینە جانسز و هەڤاڵەکانی بكهن و خەڵاتی ساکینە جانسزیش ببەخشن بە لەیلا گوڤەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگرییان لێکرا.
بهپێی ههواڵهكه، هێزەکانی ئاسایش لە سلێمانی نزیکەی 50 کەسیان دەستگیرکردووە کە زۆرینەیان ژنن و دهشڵێت: "لەناو گیراوەکاندا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ و نیو هەیە".
هاوكات، سۆران حسێن، برای تارا حسێنی وتەبێژی تەڤگەری ئازادی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئاسایشی سلێمانی تارا حسێن و زیاتر لە 50 کەسی دیکەی لە پارکی ئازادی دەستگیرکرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای ڕێگریکردن لە نمایشی فیلمی تایبەت بە ژیان و خەباتی ساکینە جانسز لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی، تەڤگەری ئازادی بڕیاریدا لە سەکۆی ئازادی پارکی ئازادی شاری سلێمانی فلیمەکە نمایش بکەن.
PM:04:52:11/01/2019
ئهم بابهته 2988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت