یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گای كۆمیته‌كانی داگرت

‌یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گای كۆمیته‌كانی داگرت

وێستگه‌ نیوز ـ

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگای کۆمیتەکانی داگرت و ته‌نیا لەسەر بارەگای مەڵبەند و مەکتبی سیاسیی ماوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە کەرکوک بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گای كۆمیته‌كانی داگرتووه‌، ته‌نیا له‌سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی دوو ماوه‌.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌ دادگا سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێت تۆماركردووه‌، بۆیه‌ تا دادگا ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە، ئاڵای کوردستان تەنیا لە مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی دەمێنێتەوه‌.

شەوی‌ سێشەممە لەسەر چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2019، مەڵبەندی‌ یەکێتیی نیشتمانیی لە کەرکوک ئاڵای‌ کوردستانی‌ لەسەر بارەگاکەی‌ خۆی‌ لەو شارە هەڵکرد، ئەمەش کاردانەوەی پێکهاتەکانی تری کەرکوکی لێکەوتەوە ئەم هەنگاوەیان بە هەوڵی‌ سەپاندنی‌ ئەمری‌ واقیع و نایاسایی دایە قەڵەم.

هــ. ر



PM:12:02:11/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو