داعش موختاری گوندێكی له موسڵ كوشت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش موختاری گوندی هه‌راماتی سه‌ر به پارێزگای موسڵ-یان كوشت كه ته‌مه‌نی له نێوان 60 بۆ 65 ساڵه.
سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش له گوندی هه‌راماتی شاری موسڵ حوسێن جاروڵا، موختاری گونده‌كه‌یان كوشتووه.
وتیشی: "موختاری گونده‌كه ته‌مه‌نی له نێوان 60 بۆ 65 ساڵدا بووه‌و تا ئێستاش هۆكاری ئه‌و كاره‌ی داعش ئاشكرا نه‌كراوه".
ئه‌وه‌شی باسكرد، هه‌ر له شاری موسڵ چه‌كدارانی داعش بۆمبێكی چێندراویان داناوه، به‌ڵام به‌ر له ته‌قینه‌وه‌ی پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
AM:11:26:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت