وتاری هەینی بۆ تاقیكردنەوەی خوێندكاران تەرخان دەكرێت
مزگەوتی گەورەی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم دوو ناونیشان بۆ وتاری ئهمڕۆ هەینی 11ی كانوونی دووهمی 2019، دیاری دەكات و گرنگی تەواویش دەدرێت بە بابەتی تاقیكردنەوەی خوێندكاران.
بەپێی ناونیشانە پێشنیازکراوەکانی وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایان بۆ وتاری ئاینی هەینی، دوو ناونیشان پێشنیازكراوه، كە بریتین لە:
یەكەم: مسۆگەركردنی ئەنجامی باش لە تاقیكردنەوەكان بە:
1. دووركەوتنەوە لە بە فیڕۆدانی كات و یاریكردن و بەكارهێنانی ئینتەرنێت.
2. خۆئامادەكردن و سەعی كردنێكی نمونەیی.
3. رۆڵی دایك و باوكان بە ئامادەكردنی ژینگەیەكی باش و لەبار بۆ خوێندنی منداڵەكانیان.
دووەم: ئادابی ئیختلاف و رای جیاواز.
هــ. ر
AM:09:27:11/01/2019
ئهم بابهته 8408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت