ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

‌ئەرشیف

وێستگە نیوز-

ئەنجومەنی وەیزرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بەشە بودجەی هەرێم دەکات لە بودجەی ساڵی 2019ی عێراق.


سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەیزریانی ئاگادارکردووەتەوە کە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت.

لە ئاگادارکردنەوەکەدا ڕۆژی دووشەممە 14-1-2019 دەستنیشانکراوە وەک وادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا پرسی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2019ی عێراقدا تاوتوێ دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە پێنج مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە.


PM:10:56:10/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت