داڕووخانی پردێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی پۆلیسێک

‌ئەو پۆلیسەی لە روداوەکەدا گیانی لەدەستداوە

وێستگە نیوز-

بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە دهۆک پردێک داڕوخا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتنی شارەکە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە پردێک ڕوخاوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە بەهۆی ڕوخانی پردەکەوە کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک گیانی لەدەستداوە.

ئەو پردەی کە ڕوخاوە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە "گەلیی دهۆک" کە دەکەوێتە باکووری شارەکەوە و نزیکە لە بەنداوی دهۆکەوە.


PM:10:15:10/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت