وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا: گرنگه سه‌لامه‌تی كورده‌كان له سوریا مسۆگه‌ربكرێت
وێستگه نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كاتێك له سوریا ده‌كشێنه‌وه كه چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌و وڵاته‌دا بێته دی و سه‌لامه‌تی كورده‌كان مسۆگه‌ربكرێت.
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه 10ی كانوونی دووه‌می 2019 ژان ئیف لۆدغیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی سی
نیوزی فه‌ڕه‌نسی وتی: "گرنگه سه‌لامه‌تی كورده‌كان مسۆگه‌ر بكرێت كه باشترین هاوپه‌یمانمانن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی داعش".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری داوه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا به هێواشی ئه‌نجام بدرێت.
وتیشی: "پێده‌چێت ئه‌مه له ئاكامی ئه‌و فشاره جۆراوجۆرانه بووبێت كه كراونه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه فشاری فه‌ڕه‌نسا".
ژان ئیف لۆدغیان ئاشكراشیكرد كه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا چه‌ند جارێك له‌م باره‌یه‌وه وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردبوو.
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "كورده‌كانی سوریا ناتوانن به‌رده‌وامبن له زیندانیكردنی ئه‌ندامانی داعش و دادگاییكردنیان، ئه‌گه‌ر توركیا هێرشبكاته سه‌ریان".
فه‌ڕه‌نسا مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و ئه‌ندامه داعشه ئهوروپایـیانهی له‌لایه‌ن هێزه كوردیـیهكانهوه ده‌سـتگیركراون بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، به تایبه‌تی فهڕهنسایـیهكانیان.
PM:08:37:10/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت