وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان له سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا
وێستگه نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له سوریا په‌یوه‌ست نییه به كشانه‌وه یاخود نه‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی NTVدا، باسی له دوایین پێشهاته‌كانی بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا كرد و رایگه‌یاند كه كه "له رووی ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه بوونی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی "په‌یه‌ده" و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بۆ ئه‌مریكا وتی: "به‌داخه‌وه كاتێك له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیی رێككه‌وتن نه‌تانتوانی له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌رچن. ورده ورده چوونه‌ته ژێر كۆنترۆڵییانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناتۆ هاوپه‌یمانمانه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هاریكارییه‌ی تا ئه‌مڕۆ هه‌مانه وه‌ك پشتیوانی رێكخراوێكی تیرۆریستیی قسه ده‌كات و په‌نا بۆ به‌هانه‌ی له‌و شێوه‌یه ده‌بات بۆ نه‌كشانه‌وه كه ئه‌وه كارێكی دروست نییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌مریكا كه‌مێك باشتر بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبج ده‌ڕوانێت" و به پێویستی زانی چی زووه ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه جێبه‌جێ بكرێت و یه‌په‌گه به ته‌واوی له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات بكشێته‌وه.
وتیشی: "پێویسته خه‌ڵك له‌وه تێ بگات ئۆپه‌راسیۆنی ئێمه بۆسه‌ر یه‌په‌گه په‌یوه‌ندی به كشانه‌وه و نه‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاوه له سوریا نییه".
راشیگه‌یاند كه "له كاتێكدا بڕیارێكی له‌مجۆره له ئارادا نه‌بوو سه‌ركۆمار (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) رایگه‌یاند كه ده‌چینه ناو رۆژهه‌ڵاتی فورات و ده‌ست ده‌كه‌ین به ئۆپه‌راسیۆن. ئه‌و رۆژه نه‌شمانده‌زانی كه ئه‌مریكا له سوریا ده‌كشێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا له سوریا بكشێته‌وه یان نه‌كشێته‌وه وڵاته‌كه‌ی چی پێویست بێت ده‌یكات به‌رامبه‌ر ئه‌و یه‌په‌گه.
PM:07:55:10/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت