له یه‌ك جیاده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز –
دوای 25 ساڵ، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌مازۆن و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه سه‌رمایه‌كه‌یان به 160 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، رایانگه‌یاند كه له یه‌ك جیاده‌بنه‌وه.
ملیاردێر جێف بیزۆس دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌مازۆن و ماكینزی هاوسه‌ری، رایانگه‌یاند كۆتایی به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان دێنن كه ماوه‌ی 25 ساڵه به‌رده‌وامه و له یه‌ك جیاده‌بنه‌وه.
جێف بیزۆس و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ده‌وڵه‌مه‌ندترین دوو هاوسه‌ر له جیهاندا داده‌نرێن و سه‌رمایه‌كه‌یان به 160 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
بیزۆس هۆكاری ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ماكینزی هاوسه‌ری كه پشتیوانی كردووه له سیاتڵه‌وه بچنه نیویۆرك بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌مازۆن رابگه‌یه‌نن كه له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك كتێبخانه‌یه‌كی ئینته‌رنێتی بووه و ئێستا بووه به گه‌وره‌ترین پێگه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئینته‌رنێتی له جیهاندا.
دوای ماوه‌یه‌ك لێكدووركه‌وتنه‌وه، دواجار ئه‌و دوو هاوسه‌ره بڕیاریاندا له‌یه‌ك جیاببنه‌وه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له پرۆژه‌كانیاندا وه‌ك دوو هاوبه‌ش بمێننه‌وه.
بیزۆس له چه‌ندین بۆنه‌دا دانی ناوه به رۆڵی سه‌ره‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی و پشتیوانییه‌كانی له دامه‌زراندنی پێگه‌ی ئه‌مازۆن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی.
دوای راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌كه، میدیا جیهانییه‌كان ده‌ستیان كرد به باسكردنی ئاینده‌ی ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه و ئاستی كاریگه‌رییه‌كانی.
سه‌رچاوه:MSN
PM:06:11:10/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت