سه‌رۆك كۆمار و میری قه‌ته‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاووتوێ كرد
وێستگه نیوز –
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ردا، سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه پێویسته داهاتی ئه‌م ناوچه‌یه له جیاتی شه‌ڕو ماڵوێرانی، بۆ خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان ته‌رخان بكرێت.
له رێوڕه‌سمێكی پڕ شكۆدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی كانوونی دووه‌می 2019، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له شاری دۆحه پێشوازی له د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد.
له ده‌ستپێكی ئه‌و مه‌راسیمه ره‌سمیه‌دا به‌رهه‌م ساڵح و شێخ ته‌میم بن حه‌مد له‌گه‌ڵ سرودی نیشتمانی عیراق و قه‌ته‌ر، پاسه‌وانی شه‌ره‌فیان ئه‌نجامدا.
پاشان د. به‌رهه‌م ساڵح و شێخ ته‌میم حه‌مه‌د به ئاماده‌بوونی وه‌فدی ھه‌ردوولا كۆبوونه‌وه و به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆیانكرد له باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی هه‌ردوو وڵات و فراوانكردنی ئاستی هاریكاری كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی عیراق و قه‌ته‌ر بكات.
له میانی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له لایه‌ن میری قه‌ته‌ره‌وه لێی كرا، به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند كه "عیراق هه‌وڵده‌دات باشترین په‌یوه‌ندیی ناوچه‌یی به‌بێ جیاوازی بنیادبنێت، سوریش ده‌بێت له سه‌ر به‌رده‌وامبوونی رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی بۆ به‌یه‌كگه‌یاندنی گه‌لانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێ، به‌ڵكو ئاسایش و ئارامی تێدا به‌رقه‌رار بێت و خه‌ڵكه‌كه‌شی سود له خێر و بێره‌كه‌ی ببینن".
سه‌رۆك كۆماری عیراق داوایكرد تۆڕێكی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش دروست بكرێت له پێناو لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و دیالۆگی بنیادنه‌رانه كه یارمه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه بدات بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دوور له گرژی و ئاڵۆزی".
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه "له سایه‌ی ئارامی و په‌یوه‌ندی سیاسی هاوسه‌نگ ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت كه باشتر خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌ین و خیرو بێر و داهاتی ئه‌م ناوچه‌یه له جیاتی شه‌ڕو ماڵوێرانی بۆ خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان ته‌رخان بكرێت".
له درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق و میری قه‌ته‌ر بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد له‌باره‌ی پێشهاته سیاسی و ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان و پێویستی زاڵبوونی زمانی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و ئارامی و رێگرتن له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتان.
له‌لای خۆیه‌وه میری قه‌ته‌ر پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق له رووی سیاسی و ئه‌منی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له زۆربه‌ی بواره‌كان دووپاتكرده‌وه، ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی كه قه‌ته‌ر هاوشانی عیراق ده‌وه‌ستێت و پشتیوانی لێ ده‌كات له پێناو په‌ره‌پێدانی ئاشتی و ئارامی و هێنانه‌دی پێشكه‌وتن له زۆربه‌ی بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت له بواری ئابووریدا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لایه‌نی عیراقی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه و نوری دیلێمی وه‌زیری پلاندانان و د. محه‌مه‌د هیشام عانی وه‌زیری بازرگانی و د. عه‌بد ئه‌میر حه‌مدانی وه‌زیری گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراو و راوێژكاران ئاماده‌بوون، لایه‌نی قه‌ته‌ریش هه‌ر یه‌ك له شێخ محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدولڕه‌حمانی دوه‌م سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه و شێخ خالید كوڕی خه‌لیفه‌ی دووه‌م سه‌رۆكی دیوانی ئه‌میری و سه‌ڵاح كوڕی غانم وه‌زیری رۆشنبیری و وه‌رزش و عه‌لی كوڕی ئه‌حمه‌د وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و ساڵح كوڕی محه‌مه‌د نابت سه‌رۆكی ده‌زگای پلاندانان و سه‌رژمێری ئاماده‌بوون.
PM:04:12:10/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت