هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی تاوتوێی كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات، ده‌شڵێت: "له‌داهاتوودا به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو دیاریده‌كه‌ین".
فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوێنێ چوارشه‌ممه 9ی كانوونی دووه‌می 2019، ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌سه‌رپه‌رستی مه‌حمود حاجی ساڵی وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراون كۆبۆوه، هه‌نگاوه‌كانی كاری لیژنه‌ی هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی كه سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو تاوتوێكرا، له‌وباره‌یه‌شه‌وه راپۆرتێك له‌لایه‌ن كامه‌ران عه‌بدوڵا، راوێژكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان خوێنرایه‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا".
وتیشی: "هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی سێرڤه‌ری وه‌زاره‌ت و رێكخستنی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان له‌ژێرسیستمێكی ئه‌لیكترۆنی كرا".
راشیگه‌یاند: به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆدانانی هه‌نگاوی داهاتووی هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی.
PM:12:25:10/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت