وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا

‌مایک پۆمپیۆ

وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە بەغدا و  بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە فڕۆکەجانە پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا پۆمپیۆ چاوی بکەوێت بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و چەند بەرپرسێکی تر.

 ئەو سەردانەی پۆمپیۆ لە کاتێکدایە پێشتر رانەگەیەنراوبوو کە ناوبراو سەردانی عێراق دەکات.

پۆمپیۆ بە گەشتێکی یەک هەفتەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بڕیارە دوێنێس سەردانی ئەوردنی کرد.
 


PM:12:09:09/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت